جۆ لە میزیی
گەنم لە فیزیی
کوڕ لە حیزیی
کوردەوار خاوەنی گەلێک نەریتە بەدرێژایی درووستبوونی وەک گەل پەیڕەوی لێ دەکات، لادان لەو نەریتانە، بەزاندنی سنووری ڕەوشتییەوە واتە: هەندێک شت بە خراپ دانراوە، جۆ کاتێک تەڕ دەبێت، خراپ دەبێت و بەکارنایەت، گەنم کاتێک یەک بە پەنجا دەیبڕێت و بەرهەمی زۆر دەبێت، خاوەنی تووشی لووتبەرزی دەبێت، هەروەها کوڕێک پەردەی ڕەوشتی درابێت، ناپەسەندە. [1]