#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# جەختدەکاتەوە، کە پۆستى پارێزگاری #کەرکووک# پشکی کوردە، دڵنیاشییان داوە بە عەرەب و تورکمان، کە قۆرغی دەسەڵات ناکەن، هاوکات لیستە عەرەبەکانى
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی بۆ میدیاى فەرمى حیزبەکەى ڕایگەیاندووە، بە ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە هەنگاوەکان بەو ئاڕاستەیە دەبن، کە ئیدارەیەکی خزمەتگوزار بێتە کایەوە و خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بکات بێ جیاوازی.
لەتیف نێروەیی ڕاشیگەیاند، ، لێکتێگەیشتنی یەکێتی و #پارتی دیموکراتی کوردستان# وادەکات لە کەرکووک و #نەینەوا# دەستکەوتی باش بۆ کورد هەبێت، هەروەها وەک یەکێتی هێڵی سوورمان بۆ هیچ لایەنێک نییە، پێشتریش وابووە..
لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتیشی، ئێمە هەوڵ دەدەین ڕێککەوتنی سیاسی بکرێت هەموو پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن و تەداخول لە کاری کۆتا و پێکهاتەکان ناکەین.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە دواین جوڵەدا، لایەنە عەرەبییەکانى کەرکووک پێکهێنانى کوتلەیەکى یەکگرتوویان لەناو ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک ڕاگەیاند.
هەرسێ هاوپەیمانییەکەى عەرەبی سونە، کە پێکهاتوون لە (هاوپەیمانی عەرەبی ، هاوپەیمانی قیادە، هاوپەیمانی عروبە) و شەش کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان هەیە، لە بەیاننامەیەک پێکهێنانى (هاوپەیمانی عەرەبی یەکگرتوو) یان لە کەرکووک ڕاگەیاند.
ڕۆژى #18-12-2023# هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى ئێراق بەڕێوەچوو، کە #28-12-2023# کۆمیسیۆن ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکەى ڕاگەیاند و بە گوێرەى ئەنجامەکەش، یەکێتى بە بردنەوەى پێنج کورسى یەکەم لیستى ناو ئەنجوومەنەکەیە. [1]