چاکەی ئاشکرا، خێری تیانەما.
خێر: چاکەکاریی. لە کوردەواردا بەپێی نەریت هەموو کەسێکی باش کاری چاکەکاریی ئەنجامدەدات، هەر کەسە بەپێی توانای خۆی، بەڵام مەرجە کاری چاکەکاری بەنهێنی بێت، واتە: کەسێک دەستگیرۆیی هەژارێک دەکات، نابێت هەموو دنیا بزانێت. واتە: هەر پیاوەتییەک خۆهەڵکێشانی تێکەوت، بەهای نامێنێت.[1]