چاو و ڕاو نیوەی بەدەست هێنانە.
چاو و ڕاو: بۆ جۆرێک لە فرتوفێڵ بەکاردێت کە کەسێک لە کەسێکی تری بکات، بۆ ئەوەی دەستکەوتی زیاتری لێبەدەست بێت، لە ژیاندا ئەو کەسانەی کە بوێرن لە فێڵکردندا یان ئازا و چاونەترسن لە دەستپێکردنی کاردا، نیوەی سەرکەوتن بەدەستدەهێنن. واتە: نەترسان و بوێری نیوەی سەرکەوتن مسۆگەر دەکات. [1]