چەندم گوتێ هەپڕە گون
مەچۆ سەرجێی بێوەژن
لە دواییدا دەتکوژن
نەریتی کۆمەڵایەتی کوردەوار بەدرێژایی هەزاران ساڵ بەرهەم هاتووە، باپیران و داپیرانمان سنووری ڕەوشتییان بۆ دیاریکردووین، هەر کەسێک لێی لابدات تووشی بەڵای گەورە و ئابڕوچوون دەبێت. بۆ کەسێکی گێل بەکاردێت کە کاری نابەجێ بکات و بەهۆیەوە تووشی زیان ببێت. [1]