سەرپەرشتیاری شەتڕەنجی #یانەی وەرزشی هەولێر# محەمەد خەلیل بە هاوکاری کۆمەڵگەی شەهید فاخیر مێرگەسۆری پەروەردەیی پاڵەوانییەتییەکی شەتڕەنجی یەک ڕۆژە بۆ (26) یاریزانی کوڕ و کچ بەڕێوەچوو.
سەبارەت بە پاڵەوانییەتییەکە بەڕێوەبەری کۆمەڵگەکە مامۆستا شەپۆل فاخیر مێرگەسۆری وتی: بێگومان خۆشحاڵین بەمجۆرە پاڵەوانییەتییانە، ئێمە جگە گرنگیدان بە زانست و پەروەردە، گرنگی بەکاری هونەری وەرزشیش دەدەین وئەمە دووەم ساڵە بە هاوکاری یانەی هەولێر ئەم پاڵەوانییەتییە دەکەینەوە، وەرزش یەکێکە لەفاکتەرە گرنگەکان قوتابی وخوێندکار خۆی بدۆزێتەوە و جوڵە بە مێشک و هزری بکات بەتایبەتیی لە شەتڕەنج، هەروەها پلانی ترمان هەیە لەگەڵ خوێندگاکانی هەولێر و بگرە لە کوردستانیش پاڵەوانییەتی بکەینەوە لە شەتڕەنج و تۆپی پێ و یارییەکانی تریش هەروەها هونەریش بەهەمان شێوە.
دواتر محەمەد خەلیل سەرپەرشتیاری شەتڕەنجی هەولێر وتی: دەمانەوێت لە هەموو کوردستان شەتڕەنج بڵاوبکرێتەوە و ئامانجیش لە کردنەوە و هێوربوونەوە و ژیری هزر و عەقڵی قوتابیە ئازیزەکانمانە، کە زۆر سوودمەند دەبن بۆ ئەوەی لە بێزاری و جەنجاڵی دووربکەونەوە شەتڕەنج بیانخاتە سەر ڕێڕەوی دانای و زانای، ئومێد دەکەم ئەم چالاکییانە بەردەوامی هەبێت و سوپاس بۆ مامۆستا شەپۆل فاخیر مێرگەسۆری کە هاوکار و پاڵپشتێکی باشی کردین بۆ ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانییەتییە.
لە کۆتایی و ئەنجامی یاریزانە سەرکەتووەکان ڕاگەیاندرا و بەمشێوەیە بوو:-
=KTML_Bold=لە کوڕان=KTML_End=
سوهەیب هۆگر-پلەی یەکەم-چوار خاڵ.
باوان کاوە-پلەی دووەم-چوار خاڵ.
محەمەد ئیدریس-پلەی سێیەم- سێ خاڵ.
=KTML_Bold=لەکچان=KTML_End=
ئاڵا سەردار-پلەی یەکەم-2.5 خاڵ.
[1]