ئێوارەی چوارشەممە ڕێکەوتی #29-11-2023# ئەکادیمیای شەتڕەنجی هەولێر سەردانی #ڕواندز# ی کرد و لەلایەن حلمی شێرکۆ بەڕێوەبەری ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕواندز، ڕزگار شێرکۆ بەرپرسی چالاکییەکان پێشوازییان لێکرا.
دواتر هەریەک لە پشتیوان شێخ ئەحمەد سەرۆکی ئەکادیمیای شەتڕەنجی هەولێر و ئازاد سابیر سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی #هەولێر# ، هۆڵی شەتڕەنجی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕواندزییان بەسەر کردەوە، هەرچەندە هۆڵێکی بچووک بوو، بەڵام شیاو بوو بۆ یاری شەتڕەنج لە هەمان کاتدا کەموکووڕی و پێداویستی پێوویست بوو، بۆیە چەند شەتڕەنجێکیان وەک دیاری پێشکەش بە ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕواندز کرد، کە کۆمەڵێک یاریزانی شەتڕەنجی باشیان هەیە و وەک پاڵپشتی وگرنگیدان بەم یارییە.
دواتر لەدەڤەری سۆران لەخانەی فەرەنگی شین، پشتیوان شێخ ئەحمەد لەڕێوڕەسمێکی ناساندن و پێشکەشکردنی پەرتووکی (فێربوونی شەتڕەنج بەئاسانی) بۆ ئامادەبووان کرد و پاشان گفتوگۆ لەسەر پەرتووکە کراو دواتر نووسەر بەواژووی خۆی پەرتووکەکەی پێشکەشکردن.
پاشان بڕوانامەی نێودەوڵەتی ناوبژیوانی پێشکەش بە ڕزگار شێرکۆ کرا کە لە ماوەی ڕابردوو لەئەکادیمیای شەتڕەنجی هەولێر بەشداریکردبوو.
ماوەتەوە بڵێین ئەکادیمیای شەتڕەنجی هەولێر سەردانی زۆربەی زۆری ناوەند و قوتابخانە و یانەکان دەکات کە ئەوانەی یاری شەتڕەنجی لێ بەڕێوەدەچێت و وەک هاوکاری و پاڵپشتی بۆ ئەم شوێنانە کەلوپەلی شەتڕەنجییان پێشکەش دەکات بەپێی توانا، لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی گەنج و لاوانی وڵات و پشتیگیری و هاریکاری نێوەندە وەرزشییەکان لەتێکڕایی شار و شارۆچکەکان.
[1]