داکا کوڕا کوڕلەبەرە
کەبابی کەوی لەبەرە
سێبەری کوڕی لەسەرە
داکا: دایک. کوڕلەبەر: بە ژنێک دەوترێت کە خاوەنی کوڕ بێت. کەبابی کەو: مەبەست لە گۆشتی برژاوی کەوە، واتە: دایکێک لەناو بنەماڵە و خێزاندا خاوەنی کوڕ بێت، هەروەها بەشێوەیەکی جوان پەروەردەی بکات، لە سێبەریدا دەحەسێتەوە و بەردەوام خۆراکی چەور و باش دەنۆشێت. [1]