داک و کیژان شەڕکردن، بێئەقران باوەڕکردن.
کیژ: کچ، بێئەقران: بێئەقڵ یان بێهۆش و گۆش، مەبەست لەوەیە کە لە کۆمەڵگەدا هەندێک کەس هەن، لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا بە هیچ جۆرێک کێشە ناکەوێتە نێوانیان و شەڕ لەبەینیاندا ڕوونادات، گەر بۆ فریودانی خەڵکیش بچن بەگژ یەکدا، تەنیا کەسانی نەزان بەو دۆخە باوەڕدەکەن.[1]