پاڵەوانێتی جیهانی شەترەنج ئارەزوومەندان بۆ ساڵی 2023 چالاکییەکە کە لەلایەن لیژنەی شەترەنجی عومانەوە بە هاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شەترەنج ڕێکخرابوو لە 02-11 تا 11-11-2023 لە شاری مەسقەتی سەڵتەنەی عومان لە هۆڵی وەرزشی سەرەکی کۆمەڵگەی وەرزشی سوڵتان قابوس لە شاری بوشێر بەکۆتاهات.
سەبارەت بە پاڵەوانییەتییەکە داوەری نێودەوڵەتی کوردی ئێراق #ئەسعەد ئیسماعیل# ڕاگەیاند و وتی: دوای (9) ڕۆژ کێبڕکێی توندی پاڵەوانییەتییەکە کە بە بەشداری (389) یاریزان لە (64) وڵاتی هەموو جیهان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی #11-11-2023# پاڵەوانییەتییەکە بەکۆتا هات.
هەروەها ئەسعەد ئیسماعیل وتی: بەخۆشحاڵیەوە من تاکە کوردی نوێنەری ئێراق بووم وەک داوەرێکی نێودەوڵەتی بەشداری ئەم پاڵەوانییەتییەم کرد و بەسەرکەوتووی بەکۆتا هات، بەدڵنیاییەوە دەڵێم زۆر سوودی هەبوو لە هەموو ڕووێکەوە، هیوادارم وەک داوەرێک نوێنەرایەتی خۆم بەو پەڕی ئەمانەتەوە و گیانی وەرزشی پێشکەش کردبێت، نابێت ئەوە لەبیر بکەین کە ئەم پاڵەوانییەتییانە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی لە وڵاتی خۆمان بتوانین پێشکەشی نەوەکانی شەتڕەنجی خۆمان بکەین.
پاڵەوانییەتییەکە شەڕێکی توندی هزری لەنێوان (389) یاریزان لە (64) وڵاتی هەموو جیهان بوو، پاڵەوانییەتییەکە دەنگۆیەکی بێ وێنەی لە ڕاگەیاندنەکان بەتایبەتیی تیڤی و ڕۆژنامەکان دایەوە، تێکڕای کەناڵەکانی میدیای ڕووماڵیان دەکرد و تەنیا لەکورد من وەک میدیاکارێکی وەرزشی لەشێوەی وەرگێڕان و بەدواداچوون و وەرگرتنی هەواڵ لە داوەری نێودەوڵەتی (ئەسعەد ئیسماعیل) ڕووماڵی ئەم پاڵەوانییەتییەم دەکرد.
[1]