ناونیشانی پەرتووک: سوورەتی بەقەرە؛ نوور و بەرەکەتی ژیانت
ئامادەکردنی: #ئەیاد فەهمی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕێنوێن
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: دووەم. [1]
=KTML_SeeMore=زانیاریی زۆرتر...=SeeMore_Disc=سوپاس بۆ خوا، نوێترین بەرهەمم،
پەرتووکی: (سوورەتی بەقەرە نوور و بەرەکەتی ژیانت)
سوپاس بۆ خودا کە ئامادەکردنی ئەم پەرتووکەی بۆ ئاسان کردم، هەوڵمداوە بەرەکەت و فەزڵ و سوودەکانی سوورەتی بەقەرە بخەمە ڕوو، چۆن بەهرەمەندبیت لە فەڕ و بەرەکەتی ئەم سوورەتە مەزنە، چۆن ژیانت پڕ بکات لە ئاسوودەیی و ئارامی، لەگەڵ ئەمانەیشدا باسی ئەوەم کردووە چۆن دەبیتە ئەهلی ئەم سوورەتە، هەروەها داوای چیمان لێ دەکات و دەبێت چی لە خۆماندا بگۆڕین...
ئەم پەرتووکە هەوڵێکە بۆ ئەوەی باشتر ئاشنابیت بە سوورەتی بەقەرە و پشتیوان بەخودا سوورەتەکە ببێتە هاوڕێی ڕۆژانەت و بەردەوام لە خزمەتیدا بیت، ڕوونم کردووەتەوە چۆن دەست گرتن پێوەی بەرەکەتە و وازهێنان لێی حەسرەت و پەشیمانییە، لە کۆتاییدا شێوازی لەبەرکردنی سوورەتی بەقەرە و خشتەیەک بۆ باشتر تێگەیشتن لە سوورەتەکەم باسکردووە...
لەگەڵ ئەمەشدا لە چەند لاپەڕەیەکدا باسی کەڵک و بەرەکەتی زیکری بەیانیان و ئێواران و سەڵاواتی ئیبراهیمی و سوورەتی (فەلەق و ناس)م کردووە، بۆ ئەوەی بەتەواوی ڕۆژەکەت پڕ بێت لە زیکر و یادی خودا، بۆ ئەوەی پارێرزاوبیت و ببێتە قەڵایەکی پتەو بۆت...=KTML_SeeMore_End=