ناو: ڕەشید
نازناو: ڕەشید ئاغای باجەڵان
ناوی باوک: ئیسماعیل ئاغا
ساڵی لەدایکبوون: 1920
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #16-02-2001#
شوێنی لەدایکبوون: #دیالە#
شوێنی کۆچی دوایی: #بەغدا#
$ژیاننامە$
ڕەشید ئیسماعیل ئاغا لە ساڵی 1920 لە شاری دیالە لەدایکبووە، ساڵی 1940 لە بەشی ماف لە کۆلێژی مافی بەغدا دەست بە خوێندن دەکات، ساڵی 1944 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە، کاری پارێزەری و دادوەریی کردووە و بووەتە ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی ئێراق. ساڵی 1958 لە وەزارەتی چاکسازی کشتوکاڵی ئێراق دامەزراوە و دواتر لە 14ی شوباتی 1960 بە دادوەر دامەزراوە. لە #30-07-1983# خانەنشینکراوە و دوایین کاری ئەندامی لێژنەی مێژوو و کەلەپوور بووە لە دەستەی کوردی کۆڕی زانیاری ئێراق.
لە 16-02-2001 لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کردوو، هەر لەوێ لە گۆڕستانی کەرخ ئەسپێردەی خاک کراوە. شارەزایی لە زمانەکانی کوردی، تورکی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزیدا هەبووە.
$خەباتنامە$
لە ساڵانی کۆتایی سییەکان و چلەکاندا وەکوو ئەندام، دامەزرێنەر وسەرکردە بەشداریی لە چەندین کۆمەڵە و حزبی وەکوو کۆمەڵەی برایەتی و کۆمەڵەی لاوان لە شاری بەغدا و کۆمەڵەی دارکەر لە #خانەقین# و پارتی هیوای کورد لە شاری #کەرکووک# و حزبی ڕزگاری کورد کردووە، ساڵی 1944 بەشداری کۆنگرەی #کەلار# ی پارتی هیوای کوردی بۆ پشتگیری لە شۆڕشی دووەمی بارزان (1943-1945) کردووه.
ساڵی 1946 بە هاوڕێیەتی لەگەڵ #میرحاج ئەحمەد تاهیر# (1911-1988) ناسراو بە میرحاج ئاکرەیی دیداری لەگەڵ #پێشەوا قازی محەمەد# سەرۆککۆماری کۆماری دیموکراتی کوردستان لە شاری #مەهاباد# ی کردووە. ساڵی 1948 ڕێکخەری خۆپیشاندەرانی نان لە شارۆچکەی خانەقین بووە، لەم خۆپیشاندانەدا پشتگیرییان لە بەندکراوە بارزانییەکان کردووە، بەم هۆیەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێراقەوە بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان بەند کراوه.
ساڵی 1946 نوێنەری کۆنگرەی دووەمی حزبی ڕزگاری کورد لە شاری بەغدای کردووە، دەنگی بە هەڵوەشاندنەوە داوە تا حزبی ڕزگاری کورد بچێتە ڕیزی پارتی دیموکراتی کورد و هەمان ساڵ، لە یەکەم کۆنگرەی پارتیدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد هەڵبژێردراوه، بەشداریی لە کۆنگرەکانی چوارەم 1959 و پێنجەم 1960 دا کردووە، ساڵی 1963 لەلایەن هێزی پاسەوانانی نەتەوەیی (الحرس القومی) بە تۆمەتی کوردایەتی بەند و ئەشکەنجە کراوە.
لە بەرهەمەکانی:
جامع التوابع 2014.
[1]