ناو: ئەمین
ناوی باوک: حسێن
ساڵی شەهیدبوون: 1979
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #باوەکۆچەک# ی شاری #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: شاری #موسڵ#
$ژیاننامە$
لە گوندی باوە کۆچەکی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە.
ساڵی 1976 لە هێزی هەورامانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە فەرماندەیی #نادر هەورامی# فەرماندەی بووەتە پێشمەرگە، ئەوکات بارەگایان لە #وشکەناو# ی نزیک سەرچاوەی #زەڵم# لە پارێزگاى هەڵەبجە بووە.
ساڵی 1978 بێستون حسێن و دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی (#بێستون حسێن محەمەد مەحمود# و تەحسین) بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی بۆ دەڤەرى دەشتى شارەزوور دەچن، ساڵی 1978 لە گوندی شەشکی سەربە شارەدێی #خورماڵ# کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و دوای ڕووبەڕوو بووەنەوە لەگەڵیان دەستگیرکراون، دواى دەستگیرکردنیان بۆ بەندیخانەى شارى موسڵ دەگوازرێنەوە، دواى ساڵێک زیندانی کردنیان، ساڵی 1979 لە سێدارە دراون و شەهید بوونە. [1]