چوارشەم لەسەر پێنجشەممە گەڕی یانزەمین و کۆتایی پاڵەوانییەتی شەتڕەنجی کوڕان بۆ سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی ئێراق بەکۆتا هات و ئەنجامەکانیشی بەمشێوەیە بوو (حسێن عەلی و ئاکار عەلی و عەلی لەیس) لەڕیزبەندی سێ یەکەم بەکۆکردنەوەی (7:5) خاڵ، هەروەها عەلی فیراس پلەی چوارەم و موعەزەز زاهیر پلەی پێنجەم و هەردووکیان بەکۆکردنەوەی (7) خاڵ.
بەڵام بۆ یەکلاکردنەوەی پاڵەوان و دووەم و سێیەمی ئێراق، هەرسێ یاریزان (حسێن عەلی و ئاکار عەلی و عەلی لەیس) ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و دوای ئەنجامدانی سستەمی ڕاپید کە هەرسێ یاریزان شەش یارییان کرد و هەریاریزان چواریاری کرد و ئەنجامەکەش بەمشێوەیە بوو: حسێن عەلی پلەی یەکەم و عەلی لەیس پلەی دووەم و ئاکار عەلی پلەی سێیەم.
سەبارەت بەکۆتا ڕۆژی پاڵەوانێتییەکە (پشتیوان شێخ ئەحمەد حەمەد) ئەندامی یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق وتی: دوای ململانێی بەهێزی (12) یاریزان بۆ هەشت ڕۆژ بەبێ وچان و (5) یاریزان بۆ ڕیزی هەڵبژادەی شەتڕەنجی کوڕانی ئێراق دەستنیشانکرا، وێڕای پیرۆزبایی لە هەموویان و بەهیوای بەختێکی باش بۆ ئەوانەی سەرنەکەوتن بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق.
پشتیوان شێخ ئەحمەد وتیشی: گرنگە ئەمڕۆ #سلێمانی# و بەیانی #هەولێر# بووەتە سەکۆ و مەنزڵگای یارییە هەستیار وگرنگەکان، جێگای دەست خۆشیە بۆ هەرێمی کوردستان بەگشتی، ئومێد دەکەین تێکڕایی یاریزانانی ئێراق لە سەرجەم شارەکان باشترین کاتیان بەسەربردبێت و هەوڵەکانیان زیاتر و باشتر چڕبکەنەوە بۆ پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەکان، چونکە ئێستا 2024 ئەوانە دەبێت ئامادەکاری باش بکەن بۆ بەشدارییە نێودەوڵەتییەکان.
[1]