ناو: باهیر
نازناو: باهیر بیراوەیی
ڕۆژی شەهیدبوون: #06-02-1982#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بیراوە# ی سەربە شارەدێی #وارماوا#
شوێنی شەهیدبوون: ناو ڕووباری #سیروان#
$ژیاننامە$
لە گوندی بیراوەی سەربە شارەدێى وارماواى شارۆچکەی #شارەزوو#ى پارێزگاى #سلێمانی# لەدایکبووە، گوندنشین بووە و خەریکى کارى جوتیارى بووە.
ساڵى 1979 پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە و لە ڕێکخراوى سیروانى سەر بە لێژنە ناوچەى #خانەقین# ی لقى سێی #پارتی دیموکراتى کوردستان#، بووتە پێشمەرگە، ساڵى 1981 لە شەڕى بەردە دووکونى #شەمێران# ی شارۆچکەى #دەربەندیخان# و ساڵی 1982 شەڕى دەڤەرى شەمێرانى شارۆچکەى دەربەندیخانى پارێزگاى سلێمانی بەشداری کردووە.
لە ڕێکەوتی 06-02-1982 لەگەڵ هاوسەنگەرێکى بەناوى #حسێن محەمەد عەبدوڵڵا خاڵە# دەیانەوێت، بە بەلەم لە ڕووباری سیروان لەدەڤەرى شەمێران بپەڕنەوە بۆ دەشتی شارەزوور، لە ناوەندی ڕووبارەکە لەلایەن فڕۆکەى سوپاى ئێراق بۆمباران دەکرێن و هەر لەوێ شەهید بوون.
[1]