ناو: حەمەعلی
ناوی باوک: محەمەد سەعید محێدین
ڕۆژی لەدایکبوون: 1942
ڕۆژی شەهیدبوون: 1969
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #خەرپانی# سەربە شارەدێی #بیارە#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #دێکۆن# ی شارەزوور
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1942 لە گوندی خەرپانی سەربە شارەدێی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، حەمەعەلی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی (خونچە عەبدوڵڵا) بووە و خاوەنی یەک کچ بووە بە ناوی( مریەم).
ساڵی 1965 بووەتە پێشمەرگە لە پەلی (عەلی ڕەشاش) کە سەربە لقی 5ی (حسێن بەگی جوانرۆیی) بەتالێۆنی 7ی بیارەی هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە، کە لەو کاتەدا (جەمال نامیق) فەرماندەی بەتالیۆنەکە بووە.
بەشداری شەڕی #دەربەندیخان#، شەڕی #شنروێ#، شەڕی #بەردە ڕەشان#، شەڕی #سیروان#، شەڕی #باڵامبۆ# کردووە.
ساڵی 1969 لە گوندی دێکۆنی دەشتی شارەزوور، گرووپی #ئیبراهیم ئەحمەد# بە هاوکاری سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی ئێراق هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، لە ئەنجامی ئەم هێرشە حەمەعەلی لە سەنگەری بەرگریدا شەهید بووە.
[1]