ڕەشە وەکوو قەلوونێ
هەتا هێوارێ خۆ بدە بەر سابوونێ
هەر دێمەوە سەر قەراری دونێ
قەلوون: قلیان یان سەبیل ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ کێشانی جگەرە بەکاردێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، لە ئەنجامی کێشانی جگەرە پێی، ڕەنگی ڕەش دەبێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەردەوام خەریکی جوانکردنی ڕواڵەتی خۆی بێت، بەڵام بەردەوام وەک خۆی بێت و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ڕوونەدات. واتە: مرۆڤ سرووشتی چۆن بێت هەروا دەمێنێتەوە و ناگۆڕێت. [1]