ناونیشانی پەرتووک: بێگانەیەک لە من دا؛ سیانەی جەگەن بەرگی 02
نووسەر: شکووﮪ میرزادەگی
وەرگیڕانی: #سیامەند شاسواری#
بابەت: ڕۆمان
نۆرەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
سیانەی جەگەن؛ سێ نۆڤێلای هەڵبژاردە
1-#من یەک ساواکیم؛ سیانەی جەگەن بەرگی 01# -بزورگ عەلەوی
2-#بێگانەیەک لە من دا؛ سیانەی جەگەن بەرگی 02# -شکووﮪ میرزادەگی
3-#بەرامەی مردووەکان؛ سیانەی جەگەن بەرگی 03# -مەنسوور هۆمافەڕ
هەروەک جەگەن گوڵی ناو زەلکاوە، سیانەی جەگەنیش، سێ نۆڤێلای ناوازەی ئێرانییە، نووسینی سێ نووسەری جیاواز کە لە سێ لاوە بە شێوەیەکی ڕیالیسی بوونەتە نوێنەرەوەی زەلکاوی مێژووی ئێران لە سەرەتای دامەزرانی ساواکەوە تا کۆتاییەکانی جەنگی ئێران و عیراق... سێ ڕۆمان بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندییەکیان پێکەوە هەبێ، پێشاندەری ماهەکی هەردوو ڕژیم و درێژەی یەک و تەواوکەری یەکدین،
ئەگەر یەکێک بۆ خۆی سەرۆکی ساواک و خوشکەکەی سەرکردەی خەباتکارانی دژی ڕژیمە...
ئەگەر یەکێک باوکی لە گۆڕ دەرهێنراوە و لە گۆڕستان تەرە کراوە و جێگە نییە بینێژێ...
ئەگەر یەکێک نە باوکی و نە دایکی ئێرانین و نە موسڵمانن و نە شێعەن و ئەبێ بە نوێنەری ڕژیمی ئیسلامی لە سەرانسەری جیهاندا...
ئەگەر ئەمانە هەمووی لە دوو توێی سەدان ڕووداوی سەمەرەدا ئەگەنەوە بەیەک و لە بەستەر و بەستێنی یەک ڕۆژەڤەوە سەرچاوە ئەگرن، سەلماندنی ئەو ڕاستییەیە کە پێنووسە ڕاستگۆکان چاو لە گێڕانەوەی ڕاستییەکان نانووقێنن و ئەوەی لە ڕواڵەتی ڕۆمان و بەربوورەدا داڕیژراوە، لە بازنەی ڕووداوە سەرسووڕهێنەرەکانی هەر دوو ڕژیمەکەدا چەقی یەکگرتنەوەیان تەنها و تەنها ڕاستەقینەیە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=86694&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی فەرهەنگی سیانەی جەگەن=KTML_Link_External_End=