ناو: خەلیل
نازناو: خەلیلێ چاچان مورادۆڤ
ناوی باوک: موراد
ڕۆژی لەدایکبوون: #11-01-1924#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #13-11-1981#
شوێنی لەدایکبوون: یەریڤان
شوێنی کۆچی دوایی: یەریڤان
$ژیاننامە$
خەلیلێ چاچان مورادۆڤ (Xelîlê Çaçan Mûradov) نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی کوردی یەکێتیی سۆڤیەت بوو. سەرۆکی بەشی کوردی ڕادیۆی یەریڤان بوو بۆ ماوەی 24 ساڵ. لەژێر سەرپەرشتی ئەو 1400 گۆرانیی فۆلکلۆریی کوردی لەو ڕادیۆیە تۆمارکران. ئەو چەند پەرتووکێکیشی لەسەر فۆلکلۆری کوردی نووسیوە. خەلیلێ چاچان باوکی نووسەر و ڕۆژنامەنووس تێمورێ خەلیلە.
=KTML_Bold=پەرتووکەکان:=KTML_End=
کلامێن جماعەتا کوردان Kilamên Cimaeta Kurdan) ، 1963)
دوو پۆئێم (Du Poêm) چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی مەمێ و عەیشێ، و زەمبیلفرۆش، 1965
قسێن جماعەتێ (Qisên Cimaetê) کۆکراوەی فۆلکلۆر، 1969
مۆریێ نەنێ (Morîyê Nenê) ، ڕۆمان، 1972
بەنێ من قەتیا Benê Min Qetiya) ، 2007)
جەواھرێن کوردی Cewahirên Kurdî) ، 2010)
[1]