سەر مەڕی زک گورگ.
زک: سک. بەپێی هەڵسەنگاندن و ناسینی دەورووبەر، هەزاران ساڵە مرۆڤ ئاژەڵەکانی ناسیوە و پۆلێنی کردوون، مەڕ ئاژەڵێکی گیاخۆری ماڵییە و گورگ دڕندەیە و زیان دەبەخشێت. وەک دوو ئاژەڵی دژ بەیەک ناسیونی. بۆ کەسێک بەکاردێت کە خۆی وەک پیاوێکی باش پێشانبدات، بەڵام لە ڕاستیدا کەسێکی خراپ بێت. [1]