سەری کەس نەچێتە سەر دوو بالیفان.
بالیف؛ سەرین (فەرهەنگی کانی)، بەپێی نەریتی کوردەوار هەموو پیاوێک ئارەزوو دەکات، خێزانەکەی تا کۆتایی لەگەڵی بێت، نەک زوو مرێت و جێی بهێڵێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە ژنی یەکەمی بمرێت و تووشی ناخۆشیی ببێت، دواتر ژنێکی تر بهێنێت، واتە: نزایەکە بۆ پیاوان کە ژنیان نەمرێت.[1]