سێ کەس کەرن کە دنێ
ئەوەی مەڕی بدا بە بزنێ
لەبەر هەورازی تێبکا قەلنێ
ماڵی باتەوە سەر ماڵی باوی ژنێ
دنێ: دنیا. قەلن: قلیان ئەو ئامێرە کەلەپوورییەیە کە پیاوانی کورد تووتنی پێدەکێشن. پەندەکە باسی سێ بابەتی تەوا جیاواز دەکات، کە لە چاوی کەسانی دنیادیدەوە باش نییە، یەکەم مەبەستی ئەو کەسانەیە کە شتی باش دەدەن بە شتی خراپ، دووەم، ئەو کەسانەی کە لەسەر کەووتن بە چیادا تووتن بکێشێت. سێیەم، ئەو پیاوانەی کە ماڵیان دەبەنەوە سەر ماڵی باوانی ژن. [1]