سنگی خۆم دا ئاگری کولان
پێچکم دەقونێ مەڕ زۆران
پێچک: چوارپەل، مەڕ زۆران: مەبەست لە کەسێکی دەوڵەمەندە کە خاوەنی ڕانەمەڕ بێت، لە کۆمەڵگەدا هەژارەکان بەردەوام دەبنە سووتەمەنی و قوربانی بۆ پارەدار و دەوڵەمەندەکان، دواتریش لەبیر دەکرێن. هەژارێک دەیڵێت کە لەکاتی خۆشیدا لەلایەن کەسانی دەوڵەمندەوە لەبیر بکرێت.[1]