شەڕ کەتە کۆرانان، دوور بێت لە مە و جیرانان.
کەتە: کەوتە. مە: ئێمە، جیران: هاوسێ یان هاوماڵ، واتە: شەڕ و ئاژاوە بکەوێتە هەر جێگەیەک نەهامەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بۆیە هەمووان خۆیانی لێ لادەدەن، بۆ کەسێک بەکاردێت کورد وتەنی بێوەی بێت، هەر چەندە شەڕ لێوەی نزیک بێت، هەوڵبدات خۆی لێ دوور بخاتەوە. [1]