شەیتانی شین و شایی، سەری کلکی دوولایی.
عالەم: هەموو خەڵک. حەیف: بۆ داخ و خەفەت بەکاردێت، شەیتان: پەری ڕەش یان ئەهریمەن (فەرهەنگی شێخانی) خواوەندی خراپەکارییە. بۆ کەسی لێزان و شارەزا بەکاردێت کە لە خۆشیی و ناخۆشییدا زۆر وەستایانە خۆی بگونجێنێت، مەبەست لەوەیە کە هەموو کەسێک لە هەموو کارێک ناوەشێتەوە. [1]