شێت خۆی تەریق نابێتەوە، هاوڕێی شەرمەزار ئەبێ.
شێت: مەبەست لە کەسێکە کە چاک و خراپی خۆی نەزانێت، یان دۆست و دوژمن لەیەک جیانەکاتەوە، تەواو بێئاگابێت لە هەڵسوکەوتەکانی، مەبەست لەوەیە کە هەندێک کەس بە هەڵە و ڕەفتارە خراپەکانی خۆی نازانێت، کەسە نزیکەکانی پێی دەزانن و پێوەی ڕووزەرد دەبن.[1]