بەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە، #14-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە #بەغدا# لەگەڵ بەڕێز د. عەبدول #لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆمارى ئێراقى فیدراڵى کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى سیاسى و ئەمنیى ئێراق و هەرێمى کوردستان، پەیوەندییەکانى #هەولێر#-بەغدا و گفتوگۆکانى چارەسەرکردنى کێشەکانیان، دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکە و کاریگەرى و لێکەوتەکانى، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیى چارەسەرکردنى کێشەکانى هەولێر-بەغدا لەسەر بنەماى دەستوور و ناردنى شایستە داراییەکان و بودجە و مووچەى هەرێمى کوردستان و بەردەوامیى گفتوگۆى #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و حکوومەتى ئێراقى فیدراڵى بۆ ئەو مەبەستە کردەوە، هەروەها هاوڕا بوون کە نابێ ژیان و گوزەرانى خەڵکى هەرێمى کوردستان تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت.
دەربارەى ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە و ئەگەر و لێکەوتەکانیشى، دووپاتیان کردەوە کە دەبێت ئێراق نەخزێتە ناو ئاڵۆزییەکانى ناوچەکەوە و هەموو لایەک کار بکەن بۆ پاراستنى بەرژەوەندیى باڵا و ئارامى و سەقامگیریی وڵات و دوورگرتنى لە هەر ئاشووب و ئاڵۆزییەک. [1]