پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، #14-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە #بەغدا# لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز حەیدەر ئەلعەبادى، سەرۆکى هاوپەیمانیى نەسر دەربارەى دۆخى ئێراق و پەیوەندییەکانى #هەولێر#-بەغدا بیروڕایان گۆڕییەوە و تیشکیان خستە سەر دوا پێشهاتەکانى ناوچەکە.
هەردوولا داکۆکییان لە پێویستیى پاراستنى ئێراق لە لێکەوتەکانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچەکە و گرنگیى هاریکاریى لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى ئێراق کرد بۆ تێپەڕاندنى ناکۆکییەکان و چارەسەرکردنى کێشەکان بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن، هەروەها هاوڕا بوون کە نابێ هاووڵاتییان لە ژیان و گوزەرانى خۆیان، باجى کێشە سیاسییەکان بدەن.
تاوتوێکردنى مەترسییەکانى تیرۆر و هەڕەشەى #داعش# لەسەر ئارامى و سەقامگیریى وڵات، تەوەرێکى دیکەی دیدارەکە بوو. [1]