لە بەردەوامیى سەردانەکەیدا بۆ #بەغدا#، ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە #14-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێز عەبدولسادە ئەلفرێجى، ئەمیندارى هاوپەیمانیى نەهجى ئێراقى، لەبارەى دۆخى سیاسیى و ئەمنیى ئێراقەوە، گفتوگۆیان کرد.
هەردوولا جەختیان لە پاراستنى سەقامگیریى سیاسى و ئەمنیى ئێراق کردەوە و هاوڕا بوون کە تێکدانى دۆخى ئەمنى و بەئامانجگرتنى هەرێمى کوردستان بە هێرشى درۆنى، هیچ ئەنجامێکى ئەرێنى بۆ ئێراق لێناکەوێتەوە.
دەربارەى کێشەکانى #هەولێر#-بەغداش، پشتگیرییان بۆ گفتوگۆى هەردوولا و چارەسەرکردنى کێشەکان و ناردنى شایستە دارایییەکانى هەرێمى کوردستان، دووپات کردەوە. [1]