پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، #14-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە #بەغدا# لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێز هادى ئەلعامرى، سەرۆکى ڕێکخراوى بەدر، دۆخى ئەمنى و سیاسیى ئێراق و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و داکۆکییان لە پێویستیى پاراستنى سەقامگیریى ئێراق و نەبوونى بە بەشێک لە کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە کردەوە.
تاوتوێکردنى کێشەکانى #هەولێر#-بەغدا و گرنگیى چارەسەرکردنیان بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو. تیایدا هاوڕا بوون کە دەبێت ماف و شایستە دارایییەکان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بدرێت و ژیان و گوزەرانى هاووڵاتییان پارێزراو بێت. [1]