شارستانی قیروسیایەکی لادێی بەسە.
خەڵکی کاسبی شارنشین بە قازانجێکی کەم ڕازییە بەڵام خەڵکی گوندنشین بە قازانجی زۆر ڕازییە، بۆیە کاتێک خەڵکێکی شار شت لە خەڵکی گوند دەکڕێت، بۆ ئەوەی چەند فلسێک خاتری بگرێت، قیروسیای لێدەکات. پێی وایە کەمی دەست کەوێت لە زۆر باشترە. بە مەرجێک دەستمایەکەی پارێزراوبێت. [1]