شایی بۆ دووانە، گڕ لە هەمووانە.
شاییکەر شایی دەگێڕێت و دڵی خۆشە کەچی یەکێکی تر لەولاوە هەڵدەپەڕێت و پێی خۆشە، واتە: لە شاییدا دۆست و خاوەن شایی هەردوولا دڵخۆشن و هەڵدەپەڕن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە بە کارێک دەوترێت کە دوو کەس لێی بەهرەمەند بن، کەچی خەڵکانی تر پێیان خۆش بێ. [1]