شەڕ دز درووست دەکا، ئاشتی هەڵی دەواسێ.
لە کۆمەڵگەدا هەر کاتێک جەنگ درووست دەبێت، پەشێویی و نادادپەروەردی پەرەدەستێنێت، کەسە خۆپەرستەکان دەست دەکەن بە تاڵانی کۆمەڵگە، بەڵام کاتێک ئاشتی درووست دەبێت، دادگا و دادپەروەریی هەموو کەسە خراپەکارەکان کۆتایی پێدێنێت، واتە: ئاشتی بنەچەی جەنگ لەناو دەبات. [1]