شەڕ دەبێت بەشی ئاشتی تیابهێڵیتەوە.
مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ لەگەڵ هەر کەسێکدا کەوتە کێشەوە تا مریشکە ڕەشە لەگەڵی نەڕوات، هەر چۆنێک بێت بەشی دۆستایەتی و پەیوەندی دوایی تێدابێڵێتەوە. پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: لە شەڕدا بەشی ئاشتی وەهێڵە، واتە: مرۆڤ چی دەکات ئاسایی بەڵام دەبێت بیری دوایی هەبێت کە ڕەفتارەکانی ڕووزەردی نەکات. [1]