شەڕی ڕۆیگە و خێری ماگە.
ڕۆیگە: ڕۆیوە. خێر: چاکەکاریی. هەندێک کەس هەیە شەڕانییە، واتە: لە خێزان و بنەماڵەیەکدا گەورە بووە، بەو شێوەیە پەروەردە کراوە، دواتر لە قۆناغی کامڵی و پیریدا واز لەو کارە دەهێنێت. بە کەسێکی بەتەمەنی شەڕانی دەوترێت کە وازی لە شەڕکردن هێنابێت و خەریکی کاری چاکەکاری بێت. [1]