کاتژمێر (12) نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #04-10-2023# لەهۆڵی میدیای شاری #هەولێر# یەکێتی نیشتمانی ئێراقی لەشجوانی و لێهاتوویی جەستەیی لقی هەولێر و بە ئامادەبوونی #سەردار ئیسماعیل# بەڕێوەبەری گشتی وەرزش، سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی و ژمارەیەک لە یاریزان و ڕاهێنەر و خاوەن هۆڵەکانی وەرزشی خەڵات و ڕێزلێنانیان وەرگرت.
سەرەتا #ئەحمەد ڕامبۆ# باسی لە دواین گۆڕانکارییەکانی ئەم یارییەی کرد و هەنگاوی جدی بۆ تێکڕایی یانەکان و یاریزانەکان و ڕاهێنەران ئەنجامدەدەن، هەروەها باس لەو دەستەی نوێی لقی هەولێر کرد کە بەماوەیەکی کەم زۆر چالاکن، دواتر سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزش وتی: بەداخەوە بەهۆی نەبوونی یاسای وەرزش لە کوردستان، کار بەبڕگە یاساکانی ئێراق دەکەین، بۆیە لەگەڵ ساڵێکی نوێج زخ، تێکڕای یاساکان بەسەر یانەکان جێبەجێ دەکەین، لەوانە هەر یانەیەک دەبێت (5) یاری ئەکتیڤی هەبێت، دوو یاری کۆمەڵ و سێ یاری تاک، هەروەها بۆ یانەکان لە ساڵی نوێ ڕێبەندییان بۆ دەکەین کە ئەمەش پشت بەکاروچالاکییەکانی ئەم یانانە دەبەستێ بۆ ئەوەی یانەکانمان چالاک و ئەکتیڤ و مافی کەسییان نەخورێ و فەرامۆش نەکرێت.
لەکۆتایش خەڵات و ڕێزلێنان بە گوڵبژێرێک یاریزان و ڕاهێنەر و خاوەن هۆڵەکان دابەشکرا کە بۆ پشتگیری و بە گرنگزان بەوەرزشەکە.
[1]