پاش ئەوەی ڕۆژانی 10-06 تا #12-06-2023# بە بەشداری 40 شەتڕەنجزان، خولێکی نێودەوڵەتی ڕاهێنەرایەتی یاری شەتڕەنج لە شاری #هەولێر# کرایەوە و وانەکانی خولەکە بە تیۆری و پراکتیکی بۆ بەشداربووان وترانەوە و لە دواڕۆژی خولەکەدا تاقیکردنەوە بە بەشداربووان کرا و (40) شەتڕەنجزان بوونە ڕاهێنەری نێودەوڵەتی.
سەرۆکی ئەکادیمیای ئاسیا لقی هەولێر #پشتیوان شێخ ئەحمەد# سەبارەت بەخولە نێودەوڵەتییەکە وتی : دواجار یەکێتی نێودەوڵەتی شەتڕەنج (فیدا) دوای هەڵسەنگاندنی وەڵامەکان بە ناونیشانی جیاواز نازناوی ڕاهێنەری نێودەوڵەتی بە هەر 40 بەشداربووی خولەکە بەخشی، 3 نازناوی FT و 11 نازناوی FI و 17 نازناوی NI و 9 نازناوی DI.
پشتیوان شێخ ئەحمەد وتیشی : خولەکە ئەکادیمیای یەکێتی شەتڕەنجی ئاسیا لقی هەولێر بە سەرپەرشتی یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق ڕێکخرابوو 40 شەتڕەنجزانی وڵاتانی (ئێراق و ئێران و سووریا و عومان و هۆڵەندا) تیایدا بەشداربوون، وانەکانیش لەلایەن هەردوو وانەبێژی نێودەوڵەتی (مانوێل ئاڤتیسیان)ی ئەرمەنی و (ئەمیر ڕەزا) ئێرانی وترانەوە کە ڕێگەپێدراوی یەکێتی نێودەوڵەتی شەتڕەنج (فیدا) بوون.
[1]