پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
جارێکی دیکە #هەولێر#ی سەربەرز کرایەوە ئامانجی هێرشی موشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران. بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشە بێ پاساوە، شەهید و برینداری سڤیل هەیە.
داواکارم لە خوای گەورە، شەهیدەکان بە بەهەشت شاد بکات و بریندارەکان هەرچی زووتر چاک ببنەوە. بە توندی ئەم تاوانە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان شەرمەزار دەکەم.
داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر بەم پێشێلکاریەی دەکرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.
هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم لە سەر ئەو ستەمکاریەی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەکرێت بێنە دەنگ. لە ڕۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لە پێناو کۆتایی هێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان.[1]
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!