شەڕ لە شەڕگە خۆشە.
مرۆڤەکان لە کۆمەڵگەدا کاتێک بە ئاشتی و لە ڕێگەی گفتووگۆوە ناگەنە ئەنجام، بە شەڕ بابەتەکانیان یەکلایی دەکەنەوە، واتە: هێز بڕیار دەدات کە کێ دەیباتەوە، هەروەها هەموو جەنگێک پێویستی بە شوێنێکە کە تیایدا ئەنجامبدرێت، واتە: هەموو کارێک جێگەیەکی بۆ ئەنجامدان پێویستە و هەموو شتێک لە جێگە و شوێنی خۆیدا بەهادارە.[1]