ئەمڕۆ چوارشەممە #17-01-2024# #مەسرور بارزانى#، سەرۆکى #حکومەتی هەرێمى کوردستان# لە داڤۆس، لەگەڵ یان لیڤاسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر #هەولێر# و کوشتنی خەڵکی سڤیل کرد و پشتیووانیی وڵاتەکەی بۆ ئاساییش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. ئاماژەشی بەوە دا کە بەم نزیکانە شاندێکی گەورەی بازرگانیی چێکی، سەردانی ئێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوسۆزی و پشتیووانیی کۆماری چیکی کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی. [1]