عەنەزەی دەوری مەرەزە.
عەنەزە: بە وڵاخی ڕەسەن دەوترێت کە هەمیشە لە دەورووبەری مێرگ و مەرەزەدا بێت و بلەوەڕێت. مەرەزە: مەبەست لە برنجی سەوزە کە هێشتا نەدوورابێتەوە (فەرهەنگی خاڵ)، بۆ کەسی مڵومۆش خۆر بەرژەوەند پەرست بەکاردێت کە بەردەوام بەدوای بەلاشەدا بگەڕێت. [1]