شەڕم داوە بەڵام خێرم خڕیوە.
خڕیوە: کڕیوە. هەندێک جار مرۆڤ لەبەر دڵسافی یان نەزانی خۆی لە کێشەیەکدا دەیەوێت قسەی باش بکات، بەڵام خراپ دەردەچێت و کێشەیە دەبێت بە هیی ئەو. بە کەسێک دەوترێت کە هیچ پەیوەندی بە شتێکەوە نەبێت، بەڵام بەنەزانیی تووشی ئاژاوە و بەڵایەک بووبێت. [1]