شەکر لە دەمی ئەبارێ.
لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا کەسانی قسەخۆش و قسەزان هەن، کە ڕەوانبێژی باشن و ئەو قسە و وشانەی لە دەمیان دەکەوێتەخوار، گرنگ و ئارامبەخشن، بۆیە هەموو کەسێک ئارەزوو دەکات گوێیان لێبگرێت. بۆ کەسی قسەخۆش گاڵتەچی بەکاردێت کە خەڵکی دڵخۆش بکات یان ئامۆژگاریان بکات.[1]