بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و چەند ئەندام مەکتەب سیاسییەک، پێشوازییان لە سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و شاندی یاوەری کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێککەوتی #06-07-2023#، #فازڵ میرانی# بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی #هۆشیار زێباری# و مەحمود محەمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و، زاگرۆس فەتاح ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی کارگێڕی و دارایی و، #جەعفەر ئیبراهیم# بەرپرسی پەیوەندییەکان و، د. چنار سەعد عەبدوڵڵا بەرپرسی دیراسات و توێژینەوە، پێشوازییان لە عەبدولقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە، #مونا قەهوەچی# جێگری سەرۆک و، محەمەد دڵشاد و سەوسەن سلێمان و، فەرید سوبحی و، محەمەد نەزهەت و، مستەفا متار و، شاکر سەرهەنگ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حزبەکە کرد.
فازڵ میرانی وێڕای بەخێرهێنانی شادنی میوان، باسی لە مێژووی پەیوەندییەکان و ئەو جوگرافیایەی، کە ئێمە تێیداین، یەک شوێنە و ئەویش هەرێمی کوردستانە و، پەیوەندییەکانمان بەرەو پێش چوونە و لە باشترین ئاستدایە. هەروەها ڕۆڵی مونا قەهوەچی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی وەک سکرتێری پەڕڵەمانی کوردستان بەرز نرخاند، کە بە هەموو پێوەرەکان سەرکەوتوو بووە.
میرانی ئاماژەی بەوەشدا، کە پەیوەندی باش دەبێتە هۆی باشترکردنی پەوەیدنییە کۆمەڵایەتییەکان و، دەبێت هەر هەموومان ئەم پەیوەندییە باشانە بپارێزین و بەرەو پێشی ببەین و، هەموومان سەربەرزبین بەو پێکەوەژیانە ئاشتیانەی، کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.
لای خۆیەوە عەبدولقادر بازرگان سەرۆکی پاری چاکسازی تورکمان، سوپاسی مەکتەبی سیاسیی پارتی کرد بۆ ئەو پێشوازی و کۆبوونەوەیە و، ئاماژەی بەوەدا کە پارتی چاکسازی تورکمان هەر لە دامەزراندنییەوە جەختی لەسەر بەهێزی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردووە بە گشتی و، پارتی دیموکراتی کوردستان بە تایبەتی، هاوکات پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکانی کوردستانی بەرز نرخاند. [1]