شەیتان لە کلکییەوە ئەکێشرێ.
شەیتان: پەری ڕەش یان ئەهریمەن (فەرهەنگی شێخانی)، هەندێک کەس لە خێزاندا بەشێوەیەک پەروەردە دەکرێت کە فێڵ لە هەموو کەسێک بکات و بەزەیی بە کەسدا نەیەتەوە، کورد واتەنی فێڵ لە باوکی خۆی بکات، بۆ کەسی زۆر تەڵەکەباز و فێڵباز بەکاردێت کە کەس گرەوی لێنەباتەوە.[1]