شنگڵی بدە بە ماڵا، شەیتان بەرە بە چاڵا.
شنگڵ: تەکان بەخۆدان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، شەیتان: پەری ڕەش یان ئەهریمەن (فەرهەنگی شێخانی) ، مرۆڤ دەبێت ئیش و کارەکانی بەتەواوی و بە ڕێکوپێکی ئەنجامبدات، نەک بە شتی لاوەکییەوە خەریک بێت و کارەکانی وەلابنێت. بە ژنی تەممەڵ دەوترێت کە تاقەتی نەبێت کاری ناو ماڵ بکات.[1]