فەقیر گوو بکا، چیلکە ئەچێ بە قنگیا.
فەقیر لەسەرەڕێدا گوو بکا، چیلکە دەچەقێت بە قونیا.
فەقیر: هەژار یان کەسی نەدار و نەبوو، هەندێک کەس لە ژیاندا بەنەزانی ڕەفتار و کردار دەکەن یان بە نەشارەزایی دەست بۆ کار دەبەن، بۆیە هەر چۆنێک بێت دەکەونە هەڵەوە و بەخۆیان دەڵێن بەختڕەش. مەبەست لە کەسی بەدبەخت و چارەڕەشە کە هەرچی بکات هەڵە دەردەچێت و زیانەکانی بەرخۆی دەکەوێت.[1]