فڕەفڕەی ماشان، لە دەنگی قورئانان خۆشترە.
فڕەفڕ: مەبەست لە دەنگی هەڵقوڕاندنی ماشە. ماش: خۆراکێکی کەلەپووریی کوردییە، دەنگی قورئان: مەبەست لەو کەسەیە کە بە دەنگی بەرز قورئان دەخوێنێت. دەنگی هەڵقوراندنی شۆربای ماش، لە گوێی کەسێکی برسیدا، لە خوێندنی قورئان خۆشترە. بە کەسێکی برسیی دەوترێت، لەباتی ئەوەی نانی بدەیتێ، قورئانی بۆ بڵێی. [1]