فوو لە دۆ ئەکا.
مرۆڤ گەر نەزانانە دەستبداتە کار، بێگومان تووشی زیان دەبێت، جارێکی تر توخنی ئەو جۆرە کارە ناکەوێت. کور دەڵێت: دەمی بەشیر سووتاوە بۆیە فوو لە دۆش دەکات. مەبەست لەوەیە کە کەسێک لە کارێکدا زیانی زۆری بەرکەوتبێت، لە هاوشێوەی ئەو کارەش دەترسێت.[1]