فیڕنەگوولە ئاوی پایز ناخواتەوە.
فیڕنەگوولە: باڵندەیەکی بچکۆلەیە (فەرهەنگی خاڵ)، بە کەسی نەخۆش یان پەککەوتە دەڵێن که قەبارەی جەستەی بچووک بووبێتەوە و تەمەنی لەتەواوبووندابێت، نەگاتە مانگێکی تر. کورد لەم بارەیەوە بە ئیدیۆم دەڵێت: بە گیای بەهاردا ناتوڕێنێت، یان لە کنگری ئەم بەهارە ناخوات.[1]